دەروازەی حاجی ئۆمەران: لە رۆژانی سەرژمێری هاوڵاتییان ناتوانن بچن بۆ ئێران

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 100

راچڵەکین- 

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە: لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە کە پڕۆسەی سەرژمێری تێدا ئەنجام دەدرێت، جوڵەی بازرگانی و هاوردە و هەناردەی کاڵاکان بەردەوام و ئاسایی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: هاوکات چوونی هاوڵاتییانی کوردستان و عێراق و بیانی لە هەرێمەوە بۆ وڵاتی ئێران لەو رۆژانەدا رێگەپێدراو نابێت، بەڵام ئەو هاوڵاتییانەی کە لە وڵاتی ئێرانن رێگەیان پێدەدرێت لە دەروازەکەمانەوە بگەڕێبنەوە.

باسی لەوەشکرد: لەلایەکی دیکەوە رێگە بە هاوڵاتییانی ئێرانی و بیانی نادرێت لە دیوی ئێرانەوە دەروازەکەمان بەکاربهێنن بۆ هاتنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و عیراقەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن