وەزیری پلاندانان: پێویستە عێراق هاوکاری هەرێم بێت بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سەرژمێری

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 104

راچڵەکین- 

وەزارەتی پلاندانان بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە، دارا رەشید وەزیری پلاندانان حکومەتی هەرێم لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ئەندرۆ بێزلی کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەدیدارەکەدا، گفتوگۆکرا لەسەر بابەتی پەیوەست بەهەنگاوەکانی پێشخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانانی هەرێمی کوردستان .

باسی لەوەشکرد: هاوکات کێشەو گرفتەکانی پرۆسەی سەرژمێری هەرێم تاوتوێ کرا، جەختیش لەوەکرایەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق هاوکارو پشتیوانی هەرێم بێت بۆ سەرخستن و چارەسەرکردنی ئەوئالنگاریانەی کەدێنە بەردەم پرۆسەی سەرژمێری لەهەرێمی کوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن