راچڵەکین-
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە: بنیامین ناتانیاهو
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەی رۆنێن بار بەرپرسی رێکخراوی
هەواڵگری ناوخۆیی وڵاتەکەی.
ئاماژەیان بەوەشکرد: ئەم بڕیارەی ناتانیاهو دوای ئەوەدێت،
کە لە چەند رۆژی رابردوودا دوو بۆمب لە نزیک ماڵەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
تەقینەوە.
شایەنی باسە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا، بنیامین ناتانیاهۆ
بڕیاری دوورخستنەوەی یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری وڵاتەکەی دابوو بەهۆی ئەو
ناکۆکییانەی لەنێوانیاندا بڤوو.