راچڵەکین-
یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا بە سەپاندنی چەند سزایەکی نوێ بەسەر
کۆماری ئیسلامی ئێراندا.
یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد: هەناردەکردنی
هەموو ئەو کەرەستانەی کە لە بەرهەمهێنانی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا بەکاردێن،
لە هەموو وڵاتانی ئەوروپاوە بۆ ئێران قەدەغەیە.
باسی لەوەشکرد: هاوکات سزا نوێیەکانمان هێڵەکانی کەشتیوانی
ئێران دەگرێتەوە و نابێت هیچ کۆمپانیایەک مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێران بۆ
روسیا بگوازێتەوە.