راچڵەکین-
پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا سبەی سێشەممە بکاتە پشووی
فەرمی لەپێناو زەمینەسازی بۆ پڕۆسەی سەرژمێری.
نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە:
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ سەرژمێریی گشتی، بڕیاریدا
بە راگەیاندنی پشووی فەرمی بۆ سبەی سێشەممە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئامانج لە راگەیاندنی پشووەکە ئاسانکاریکردنە
بح سەرکەوتنی هەوڵەکانی تایبەت بە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی کە بڕیارە رۆژی چوارشەممە
و پێنجشەممە ئەنجامبدرێت.