هۆکارە سەرەکییەکانی شێرپەنجەی دەم چین؟

تەندروستی

19 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 292

راچڵەکین-

شێرپەنجە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە جیهان پێوەی دەناڵێنێت و ساڵ بە ساڵ رێژەی توشبوون زیاتر دەبێت، سەرباری ئەوەی توانای کۆنتڕۆڵکردن و چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە هەیە لە زۆر باردا، بەڵام هێشتا شێرپەنجە مەترسییەکی گەورەیە لە کەرتی تەندروستیدا.

شێرپەنجەی دەم یەکێکە لە جۆرەکانی شێرپەنجە و کاریگەریی دەکاتە سەر ناوەوەی دەم و زمان و پوک، چەند هۆکارێکیش هەن ئەگەری توشبوون بەو جۆرەی شێەپەنجە زیاتر دەکەن.

نایجل کارتر پزیشکی پسپۆڕ و سەرۆکی جێبەجێکاری دەزگای "دەم و ددانی"ی خێرخوازیی لە بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردووە، شیرپەنجەی دەم پێویستی بە وریایی تەواو هەیە، یەکەم گرنگترین هەنگاویش خۆپارێزییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستمان بەوەیە خەڵک زیاتر هۆشیار بکەینەوە لەسەر رێکارەکانی خۆپارێزی و ئەگەری دەرکەوتنی نیشانەکانی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە، پێویستە هانی خەڵکیش بدەین زوو زوو پشکنین بکەن و ئاگایان لە تەندروستی خۆیان بێت".
پزیشکەکە پێنج هۆکاری سەرەکی باسکردووە، کە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی دەم زیاتر دەکەن، لەوانەش، جگەرە کێشان.

کارتر دەڵێت، جگەرە کێشان هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەی دەم و پوکە، دوورکەوتنەوە لێی ئەگەری توشبوون بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە و پێویستە ئەو کەسانەشی جگەرە دەکێشن تاوەکو بتوانن کەمی بکەنەوە و لێی دوور بکەونەوە، هەروەها زوو زوو پشکنین بکەن.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی ئەو پزیشکە باسی کردووە زیادەڕەوی کردنە لە خواردنەوە کحولییەکاندا، هەروەها ئەنجامدانی هەندێک کاری نادروست لەرێگای دەمەوە.

کارتر ئەوەشی خستووەتە روو، جوینی توتنیش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارە سەرەکییەکانی شێرپەنجەی دەم، جوینی توتن یان توتن کێشان بەبێ هیچ دووکەڵێک زیانەکەی زۆر لە کێشانی جگەرەی ئاسایی زیاترە.

ئەو پزیشکە ئەمریکییە سیستمی خۆراکی ناتەندروستیشی بە یەکێک لەو هۆکارانە داناوە و دەڵێت، پێویستە سیستمی خۆراکی هاوسەنگ پەیڕەوبکرێت و هەریەک لە میوە و سەوزەواتەکان بەشێوەیەکی تەندروست بخورێن، چونکە خواردنی میوە بە رێژەی ٤٨٪ مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی دەم کەمدەکاتەوە.

هـ.ئـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن