راچڵەکین-
دوای ساڵێک لە توشبوونی بە شێرپەنجە و ململانێیەکی سەخت لەگەڵ ئەو نەخۆشییەدا، ئەمیەن عەلی چالاکوان و ناسراو بە شاجوانی ئەردەن، لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
ئەیمەن چالاکوانێکی دیار بوو بە کارە خێرخوازییەکانی ناوبانگی دەرکردبوو، هەر بەهۆی ئەو کارانەشییەوە بە شاجوانی ئەردەن ناودەبرا.
ئەیمەن ساڵی رابردوو لە رێگای هەژمارە فەرمییەکانی خۆیەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، رایگەیاند تووشی شیرپەنجە بووە و دەستی کردووە بە وەرگرتنی چارەسەر و بە درێژایی ئەو ماوەیەش بینەرانی بێبەش نەدەکرد و زوو زوو دۆخی خۆی بۆ باسدەکردن.
لەو ماوەیەدا چەندین کەسایەتی بەناوبانگ و هونەرمەندەکان پشتگیری خۆیان بۆ دەربڕی و لەگەڵیدا بوون.
بڕیارە تەرمی ئەیمەن پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هەر لە ئوردن بەخاک بسپێردرێت.
هـ.ئـ