ڕاچڵەکین سپۆرت -
بارسێلۆنا لەم وەرزەدا تووشی کێشەی پێکان بووە، هەرچەندە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا وردە وردە شتەکان باشتر بوون، دی یۆنگ و ئۆلمۆ و گاڤی لە مانگی 10دا گەڕانەوە، پێشبینیش دەکرێت بەم نزیکانە یاریزانێکی دیکە بگەڕێتەوە.
لە حەوت ڕۆژی داهاتوودا، چاوەڕوان دەکرێت ئێریک گارسیاش بگەڕێتەوە، هەروەها لە کاتی خۆ گەرمکردنەوەکەدا پێش یارییەکەی بەرشەلۆنە و سیڤییا دووچاری پێکانبوو.
سەرەتا پێشبینی دەکرا گارسیا بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک ئامادەنەبێت، بەڵام ماوەی یەک مانگە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە.
دوێنێ شەممە ئیریک گارسیا ڕاهێنانی کردووە و پێشبینی دەکرێت بۆ دوای یاریی هەڵبژاردەکان بانگهێشتی لیستی یاریزانانی بلاوگرانا بکات و بۆ بەرامبەر سێلتاڤیگۆ ئامادەبێت.