روسیا: چاوەڕوانی پێشنیارەکانی ترەمپ دەکەین

جیهان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 99

راچڵەکین- 

وەزیری دەرەوەی روسیا ئاشکرای دەکات، مۆسکۆ چاوەڕوانی پێشنیارەکانی دۆناڵد ترەمپە.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: ئێمە چاوەڕوانی پێشنیارەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە هەمانکاتدا پێشنیارەکان هەرچۆنێکبن روسیا ناتوانێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا پڕۆسەی کۆتاییهێنان بە شەڕ جێبەجێ بکات، بەڵام ئەگەر سەرۆکەکەی ئەمەریکا دەستپێشخەری بکات بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە ئەوا ئێمەش ئامادەی دانوستان دەبین.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن