راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک کوژرانی هاوڵاتییەکی لەلایەن پورزایەکی خۆیەوە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە: شەوی رابردوو
لە سەنتەری پارێزگای دهۆک گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بە چەقۆ لەلایەن پورزایەکی خۆیەوە
کوژرا.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان
دەرکەوتووە، رووداوەکە لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێ روویداوە و دواتریش بکوژەکە خۆی
رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان راگیراوە.