دانیشتن بۆماوەی ٦٠ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا دەبێتە هۆی زوو پیربوون

تەندروستی

16/11/2024     ژمارەی بینراو 94

راچڵەکین-

بەپێی دوایین توێژینەوەکان، دانیشتن بۆماوەیەکی زۆر زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، بەپێی دوایین توێژینەوەی زانکۆی کۆلۆرادۆش، دانیشتم بۆماوەی ٦٠ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا دەبێتە هۆی زوو پیربوون.

توێژەران لە زانکۆی کۆلۆرادۆ توێژینەوەیەکیان لەسەر زیانەکانی دانیشتن بۆماوەی ٦٠ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی، ئەو کەسانەی کاتێکی زۆر بە دانیشتنەوە بەسەر دەبەن، بە رێژەیەکی زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و گرفتەکانی میتاپۆلیزمی جەستە دەبنەوە.

لە توێژینەوەکەدا هەزار و ٣٧٢ کەس بەشدار بوون و تێکڕای تەمەنیان ٣٣ ساڵ بووە، کە ماوەی ٦٠ کاتژمێریان لە هەفتەیەکدا بە دانیشتنەوە بەسەر بردووە.

توێژەران گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی، تەنانەت ئەگەر رۆژانە بۆماوەی ٢٠ خولەکیش وەرزش بکەن، هێشتا ناتوانێت قەرەبووی زیانەکانی ئەو دانیشتنە زۆرە بکاتەوە.   

هـ.ئـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن