راچڵەكین - تایبەت
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 14-11-2024 كەسێك لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی هەستا بە كوشتنی دوو خوشكی خۆی كە تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵاندا بوو.
ئەگەرچی دوای چەند كاتژمێرێك وا بڵاوكرایەوە كە ئەو برایەی دوو خوشكەكەی خۆی كوشتووە، ئەویش كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سلێمانی تایبەت بە راچڵەكین-ی وت: “دەنگۆی خۆكوشتنی برای دوو خوشكە كوژراوەكە، دوورە لە راستییەوە”.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بۆ راچڵەكین ئاشكراكرد كە بكوژەكە لەئێستادا رایكردووەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو فەرمانی گرتنیشی بۆ دەرچووە.
راچڵەكین ئەوەشی زانیوە كە باوكی كوڕەكەو دوو كچە كوژراوەكە لەئێستادا لە پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەركراوە، بەگومانی ئەوەی دەستی لە تاوانەكەدا هەبووبێت.
بەپێی بەدواداچوونەكانی راچڵەكین، كێشەی ئەم خێزانە بەهۆی هاوسەرگیری خوشكێكی بكوژەكە بووە، كە نیگەران بوون لە شێوازی هاوسەرگیرییەكەو ئەو كەسەی هاوسەرگیری لەگەڵ كردووە.