توركیا هەنگاوێكی نوێ لەدژی ئیسرائیل دەگرێتەبەر

جیهان

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 165

راچڵەكین - 

پەرلەمانی توركیا داوا دەكات سزای نێودەوڵەتیی زیاتر بخرێتە سەر ئیسرائیل و لە ئەندامییەتی نەتەوە یەكگرتووەكان هەڵپەسێردرێت.

نوعمان كورتولموش، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، پێویستە لەمەودوا لە هەموو پلاتفۆرمێكی نێودەوڵەتیدا قسە لەسەر هەڵپەساردنی ئەندامییەتی ئیسرائیل لە نەتەوەیەكگرتووەكان بكرێت و سزا نێودەوڵەتییەكان خێراتر بكرێن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، 13 مانگ بەسەر جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە كەرت غەززە تێپەڕیوە، بەڵام لەبری راگرتنی جەنگ ئاگری جەنگەكە زیاتر پەرەی سەندووە و لەئێستادا ئیسرائیل هێرشەكانی بۆسەر لوبنانیش بەردەوامە، جگە لەوەی ناوبەناو هێرشدەكاتە سەر ئێران و سوریا و چەند گروپێكی چەكداری عێراقیش.

فشارە نێودەوڵەتییەكان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی جەنگ بەردەوامن، بەڵام ئاسۆی ئەو پرسە ناڕوونە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن