راچڵەکین-
لە نوێترین توێژینەوەدا زانایان هۆکاری زیادبوونی رێژەی بەرچاوی مشک لە جیهاندا ئاشکرا دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن، گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی جیهان هۆکاری سەرەکین.
زانایان لە نوێترین توێژینەوەیاندا گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی رێژەی مشک لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، لەکاتێکدا مشک بە سروشتی خۆی توانای زیادبوون و زاوزێی لەماوەیەکی کەمدا زۆرە.
ئەو زانایانە باس لەوەدەکەن، گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی جیهان، هەروەها درێژبوونەوەی وەرزی گەرما بەراورد بە ساڵانی رابردوو، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ خێراتربوونی زیادبوونی مشکەکان.
ئاماژە بەوەشدەکەن، چەندە بوونی مشک و هەر زیندەوەرێکی دیکە لە سروشتدا گرنگە، بەڵام ئەو خێرا زیادبوونەی رێژەی مشکەکان مەترسی لەسەر داهاتوو دروستدەکات، لە رووی تەندروستی و هاوسەنگی سیستمی سروشتەوە.
بە درێژایی ساڵانی رابردوو مرۆڤ بۆ رزگاربوون لە مشک چەندین رێگای گرتووەتەبەر، بەتایبەتیش لەدوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تاعون، بەڵام مشک بە سروشتی خۆی خشۆکێکە کە توانای زیادبوونی خێرایە و خۆگونجاندنی لەگەڵ بارودۆخەکاندا هەیە.
هـ.ئـ