راچڵەکین-
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە،
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە لوتکەی وڵاتانی
عەرەبی و ئیسلامی، لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا کۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە کۆبوونەوەکەدا دەستدرێژییەکانی
ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و
پەرەدان بە پەیوەندییە هاوبەشەکان تاوتوێکران.
باسی لەوەشکرد: هاوکات هەردوو سەرۆکەکە جەختیان لەسەر
پێویستی و هەماهەنگی و هاتنەکایەی بڕیاری یەکلاییکەرەوە کردەوە بۆ راگرتنی
دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان.