راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ شەو دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور،پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەبەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەشێک لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور شەپۆلێکی باران بارین سەرەتا لەسەر ئەم ناوچانە دەست پێ دەکات، پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، باران بارین بەشێوەی نمەباران و هەندێ کات ئەگەری لێزمەباران و هەورەتریشقەش دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمێک زیادبوونی خێرایی با، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوەبە ( ٢ - ٤ ) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی ناوچەکان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : ٢٣
سلێمانی : ١٩
دهۆک : ٢٢
کەرکوک : ٢٣
هەڵەبجە : ١٩
زاخۆ : ٢١
حاجی ئۆمەران : ٨
سۆران : ١٨
گەرمیان : ٢٣