تا یەکلایکردنەوەی پرسی تاقیکردنەوەکان ئەنجامی وەرگرتنی قوتابخانە نیودەوڵەتیەکان بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان ڕاناگەیەندرێت

کوردستان

10/11/2024     ژمارەی بینراو 168

ڕاچڵەکین-

بەهۆی چەند ڕاپۆرتێکی میدیاییەوە وەرگرتنی خوێندکارانی خوێندنگە نێودەوڵەتیەکان و داواکاری بەشێک لەو دەرچوانەو کەسوکارەکانیان ئەنجامی پرسەکە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ڕادەگیرێت. 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 10-11-2024 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی دوانزەی قوتابخانە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەپێی  ئەو نمرانەى کە لەلایەن وەزارەتى پەروەردە بەدەستمان گەیشتوە ئامادەیە.

بەهۆی بڵاوبونەوەی چەند ڕاپۆرتێک لە کەناڵە جیاکانی ڕاگەیاندن لەبارەی پرسی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە نێودەوڵەتیەکان و هەروەها لەسەر داواکارى بەشێک لەو دەرچوانەو کەسوکارەکانیان، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لەبەر ئەم گرفتانە راگیراوە تا ئەوکاتەی ئەو پرسە بەتەواوەتی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە یەکلای دەکرێتەوە و وەزارەتەکەمانی لێ ئاگادار دەکەنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن