خوێندنی باڵا لەبارەی كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆ تایبەتەكان روونكردنەوە دەدات

کوردستان

09/11/2024     ژمارەی بینراو 275

راچڵەكین -

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، هیچ زانكۆییەكی تایبەت لەهەرێمی كوردستان، كۆلێژی پزیشكی گشتی نییەو كردنەوەی ئەو كۆلێژە پێیوستی بە هەمواری یاسا هەیە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە وەك بەرچاوڕونییەك بۆ دایكان و باوكان و خوێندكاران و كەسوكارییان بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە كە بەپێی یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠١٣)ی یاسای زانكۆ تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان، هیچ زانكۆییەكی تایبەت لەهەرێمی كوردستان (كۆلێژی پزیشكی گشتی) نییە، چونكە كردنەوەی ئەو كۆلێژە پێیوستی بە هەمواری یاسا هەیە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاندووە، سەرجەم زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان كە لایەن وەزارەتەكەیانەوە مۆڵەتیان پێدراوە، (كۆلێژی پزیشكی گشتی)یان نییە.

بۆ خوێندنەوەی یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠١٣)ی یاسای زانكۆ تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان، كلیكی ئەم بەستەرە بكە: 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن