راچڵەكین -
پۆلیسی قەڵادزێ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چەندین سەرەمەنهۆڵی دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەوانی لە قەڵادزێ، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر دیاردەی دزینی سەرەمەنهۆڵەكان، تۆمەتبارێكیان لەكاتی دزینی سەرەمەنهۆڵەكان دەستگیركرد، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم پۆلیسدا دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.
تۆمەتبارەكە لەكاتی دەستگیركردنیدا، سێ سەرە مەنهۆڵی پێگیراوەو دەستیش گیراوە بەسەر ماتۆڕسكیلەكەیدا، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی، ڕاگیراو دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی، دۆسیەكە رەوانەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر كرا.