عێراق بۆ ئێران: دژی ئەوەین ئاسمانی وڵاتەکەمان بۆ هێرشکردن بەکاربهێنرێت

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 147

راچلەکین- 

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە: قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ مەجید قەلیپور راوێژکاری سەرپازی سوپای ئێران کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە رێگاکانی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵاتەکە کرد و لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی نێوانیان، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قاچاخچێتی.

باسی لەوەشکرد: لە کۆبوونەوەکەدا قاسم ئەعرەجی جەختی لە هەڵوێستی عێراق کردەوە کە بە توندی دژی ئەوەیە ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکاربهێنرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن