ڕاچڵەکین-
نەتەوە یەکگرتووەکان "هەنگاوەکانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بەرچاون، ئەوەش پرسێکی زۆر گرنگە".
عەلی باریر، سەرۆکی فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هەوڵی زۆر لەلایەن عێراقەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دراوە، وەزارەتی ناوخۆ بە شێوەیەکی کاریگەر پشتگیری کراوە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئەدای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
ئاماژە بەوە دەکات کە “هەماهەنگییەکی بەرز لە نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا هەیە لە ژێر چاودێری سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی و وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری".