کۆمپانیای دانە غاز: ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان لە 3٪ زیادیکردووە

کوردستان

09/11/2024     ژمارەی بینراو 120

ڕاچڵەکین-

 كۆمپانیای "دانە غاز"ی ئیماراتی، قازانجی 9 مانگی یەكەمی ئەمساڵی راگەیاند، كە بڕەكەی گەیشتووەتە 112 ملیۆن دۆلار، لەگەڵ تۆماركردنی رێژەی 3% زیادەی بەرهەمهێنانی نەوت و غازو پێكهاتە هایدرۆكاربۆینەكان لە كێڵگە غازییەكانی هەرێمی كوردستان.

كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە: زیادكردنەكە لەوەڵامی بەرزبونەوەی داواكاریی بووە لەسەر غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێم، بەجۆرێك رێژەی بەرهەمهێنان رۆژانەی كۆمپانیاكە بۆ 38.200 بەرمیل بەرزبووەتەوە، بەهۆی زیادبونی خواست لەسەر غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا.

كۆمپانیاكە دەڵێت: سەرەڕای زیادكردنی بەرهەمهێنان، قازانجەكانی بە رێژەی 11.3% دابەزیووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو لەهەمان كاتدا، بەهۆی دابەزینی نرخی غاز شل (LPG)و هەندێك لە بەرهەمە هایدرۆكاربۆنیەكانی تر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن