کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان

09/11/2024     ژمارەی بینراو 245

راچڵەکین- 

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵە هەوریش دروستدەبێت، پلەکانی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان داماڵ دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی شەویشدا ئەگەری بارنی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی ناوچەکان بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 26

سلێمانی : 24

دهۆک : 25

کەرکوک : 27

هەڵەبجە : 25

زاخۆ :25

سۆران : 25

حاجی ئۆمەران : 13

گەرمیان : 28

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن