ئاسایش تۆمەتباری كوشتنی هاووڵاتییەكەی سلێمانی دەستگیر دەكات

کوردستان

08/11/2024     ژمارەی بینراو 471

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی تۆمەتباری كوشتنی هاوڵاتییەكەی شاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت.
 
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/١١/٧ لە گەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی بەهۆكاری بوونی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوان كچ و كوڕێك، ڕووداوێكی تەقەكردن ڕوویداو بووە هۆی كوژرانی كەسێك بەناوی (ب،ف،ع)، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە دەستبەجێ تۆمەتباری ڕووداوەكە دەستگیركرا و رووبەڕووی یاسا كرایەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن