پارتی سۆسیال دیموكرات مەرجی بەشداریكردن لە حكومەت ئاشكرا دەكات

کوردستان

08/11/2024     ژمارەی بینراو 264

راچڵەكین -

پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، مەرجەكانی بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی ئاشكرا دەكات، وتەبێژی حزبەكەش رایدەگەیەنێت: گرنگە حكومەتێكی یەكگرتووی بەهێز پێكبهێنرێت.

د. فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، بە رووداوی راگەیاندووە، لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا ئامانجی ئێمە خزمەتی خەڵك بووە زیاتر لەوەی بەدوای دەنگێكدا بگەڕێین.

لەبارەی مەرجەكانیان بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكرات وتی:" گرنگە حكومەتێكی یەكگرتووی بەهێز پێكبهێندرێت. پێشنیازی شوێنێك لە حكومەتی داهاتوو بۆ ئێمە بكرێت كە بزانین لەو شوێنەوە دەتوانین خزمەتی خەڵك بكەین، ئەوە لە حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان بەشداری دەكەین".

پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، لەچوارچێوەی لیستی هاوپەیمانیی هەرێمی كوردستان، كە هەریەك لە حیزبی شیوعی كوردستان و حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیشی لەخۆگرتبوو، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان توانییان یەك كورسی بەدەستبهێنن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن