راچڵەکین-
قائیمقامییەتی قەزای شارەزوور ئاشکرای دەکات، هۆکاری ئەو رێژە زۆرەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بەهۆی پیسبوونی ئاوەوە بووە.
چەند رۆژێکە نەخۆشی سکچوون و رشانەوە لە قەزای شارەزوور بەڕێژەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە، قائیمقامی قەزاکەش لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە 80%ی هۆکاری تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە بەهۆی پیسبوونی ئاوەوە بووە.
لەلایەکی ترەوە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف لە شارەزوور رایگەیاندووە: ئیدارەی نەخۆشخانەکەمان دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی سنوورەکە کە ستاف و دەرمانی پێویست لەبەردەستدایەو دەتوانرێت دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوای بڵاوبونەوەی پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە قەزای شارەزوور نزیک بە ٨٠٠ هاووڵاتی گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
سەبارەت بەو قەرەباڵغیەشی لە نەخۆشخانەی ئەو قەرەباڵەغیەی لە نەخۆشخانەی شەهید رەوف دروستبووە، نەخۆشخانەکە دەڵێت: زۆرینەی هاوەڵی نەخۆشەو هاووڵاتییان دەتوانن بەجێبەجێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی و دەستشتن و بەکارنەهێنانی ئاوی تەنکی ماڵەکانیان بۆ خواردنەوە لەم چەند رۆژەدا بەتەواوی پەتاکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
لەلایەکی ترەوە ئەمڕۆ 8-11-2024 د. سامان بەرزنجی،وەزیری تەندروستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تەنیا 70 نەخۆش لە نەخۆشخانە ماونەتەوەو هیچ حاڵەتێکی تووشبووی قورس تۆمارنەکراوە.