راچڵه‌كین-
كاندیدێكی ده‌رچووی ره‌وتی هه‌ڵوێست رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بەڵگەیەکی فەرمیمان
لەبەردەست نییە بۆ ساختەکاری له‌هه‌ڵبژاردن،
تەنها ئەو بەڵگانە نەبێت کە کاندید یا کەسوکارییان دەنگیان نەماوە،
به‌ده‌ل به‌رواری كاندیدی ده‌رچووی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له بازنه‌ی دهۆك، به ده‌نگی ئه‌مریكای وتووه: بەداخەوە
ساختەکارییەکی زۆر و بەشارەزایی کرا لەم هەڵبژاردنەدا، کەسوکارمان تەنانەت کاندید
دەنگی بەخۆی داوە بەڵام بۆی حساب نەکراوە، هەموو لایەنەکان بە پارتی و هەموو
لایەنەکانی تر دەیانزانی کە بەشی چەند کورسییەک دەنگ دەهێنم، بەڵام بەداخەوە
سەرەڕای هەڕەشە کەکەسی نزیکیش نەیدەوێرا بڵێ دەنگ دەدەم دەنگەکانیشییان بردم.
راشیگه‌یاندووه: هیچ بەڵگەیەکی فەرمیمان لەبەردەست نیە بۆ ساختەکاری، تەنها ئەو
بەڵگانە نەبێت کە کاندید یا کەسوکارییان دەنگیان نەماوە، بەڵام وەک ئەوەی بڵێی
بەڵگەیەک کە پێشکەشی دادگای بکەی لەسەر دیزاینکردنی ئامێرەکان بەڕاستی ئەم
بەڵگەیەمان نیە.
به‌رواری
وتووشیه‌تی: دەبووایە هەموو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان یەک
دەنگ بوونایە سەبارەت بە بایکۆتکردنی پەرلەمان، بەڵام بەداخەوە هەندێک بەهۆی
ئەجێندای دەرەکی کە دەڵێ تۆ حەقت نەبێ هەندێکی تر بە هۆکاری تر نەتوانراوە یەک
دەنگ بن.
ئه‌و كاندیده ده‌رچووه‌ی
ره‌وتی هه‌ڵوێست ده‌شڵێت: من خۆم هێشتا بڕیاری کۆتایم
نەداوە کە بچمە پەرلەمان، بەڵام ئەو کەسەی دەنگی بەمن داوە بەڕاستی سەرکێشی و
ئازایەتی زۆری کردووە لەژێر ئەو هەموو هەڕەشە و فشاری دەرکردن و تەڵاق پێخواردن
هێشتا هاتبێت دەنگ بە من بدات یا لایەنێکی تری ئۆپزسیۆن ئیتر چۆن ڕازی دەبێت سبەی
دەنگەکەی بڕوات بۆ پارتی و یەکێتی.
به‌ده‌ل به‌رواری
داوای بایكۆتی په‌رله‌مان له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه نارازییه‌كان ده‌كات ده‌ڵێت: ئەگەر هەموو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان جگە لە نەوەی نوێ کە من دڵنیام
١٠٠% ئەوە ناکات چونکە نایەوێت پڕۆژە بازرگانیەکانی ڕابگیرێن، ئەگەر هەموو
لایەنەکان پێکەوە بایکۆتی پەرلەمانی کرد تا ڕۆژی سوێندخواردنی پەرلەمان ئەوا من
پێش هەموویان بایکۆت دەکەم، ئەوکات پێکەوە کاریگەری زۆر دەبێت دەبێتە یەکەمجار
ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینەی بەهێز دروست ببێت و پێکەوە ساختەکاری دەسەڵات ڕەتبکەنەوە،
بەڵانم ئەگەر هەڵوێست ئەمە بکات دوای مانگێک ئەم هەڵوێستە لەبیری خەڵک دەچێتەوە
چونکە ئەمە خاوەن میدیایەکی بەهێز نین جگە لە یەک-دوو پەیجی فەیس بووک.