ڕاچڵەکین-
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێژەی مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ لە هەرێمی کوردستان هاوشانە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لەمیانی کۆنفڕانسی نەخۆشییەکانی سنگ و دڵ کە لە هەولێر ئەنجامدراوە، رایگەیاند: نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی سوڕان بە پلەی یەکەم دێن لە پلەی مردن و پەککەوتن، بەڵام تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ئەگەر کەمتر نەبێت لە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان ئەوا زیاتر نییە.
باسی لەوەشکرد، ئێمە لە هەرێمی کوردستان، خاوەنی توانایەکی بەرزی پزیشکیین و لە ئەنجامدا گەڕانەوەو متمانەی هاوڵاتیان بە پزیشکان بەدەستهاتووەو لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، لە هەموو بوارەکانی نەخۆشییەکانی دڵدا بەرەوپێشچوونی باش بەدەستهاتووە.