راچڵەکین-
نزیکەی پێنج مانگ دەبێت هاوردەکردنی مریشک بۆ خوارووی عێراق قەدەغەکراوە دابەزینی نرخەکەشی بۆ ئەو هۆکارە دەگەڕێتەوە.
نازم عبدوڵا بەڕێوبەری کێڵگە پەلەوەریەکانی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە راچڵەکین-ی رایگەیاند: هۆکاری دابەزینی نرخی مریشک دەگەڕێتەوە بۆ وەستانی هاوردەکردنی مریشک لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ عێراق.
وتیشی: ڕێژەیەکی بەرچاو کێڵگەی پەلەوەریمان هەیە بە جۆرێک کە توانای دابینکردنی مریشکمان بۆ دەرەوەی کوردستانیش هەیە.
بەڕێوبەری کێڵگە پەلەوەرییەکانی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند: بەهۆی نزیک بوونەوە لەوەرزی زستان نرخی عەلەفیش بەرزبۆتەوە کە ئەمەش بارگرانی بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان زیاترکردوە.
ئاشکراشیکرد کە، “دوو مانگ پێش ئێستا سەردانی بەغدایان کردووە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم گرفتە.
وتیشی: عێراق لە مەرزەکانیەوە مریشکی بەستوو داخڵ دەکات، بەڵام ئامادە نییە ڕێگە بدات لە هەرێمی کوردستانەوە مریشکی زیندوو ڕەوانە بکرێت، گرفتێکی دیکەشمان ڕەزامەندی نەدانی پرۆژەکانە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ حکومەتی بەغدا لەم نێوەندەدا خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان زەرەرمەند دەبن.
نزیک دوو مانگ دەبێت نرخی یەک کیلۆ مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی هەرێمی لەنێوان 2000بۆ 2750 مامەڵەی پێوەدەکرێت خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان ناڕازین لەنزمی نرخەکەی چونکە تووشی زیانی ماددی گەورەبوون.