ڕیال مەدرید داهاتووی ئەنچیلۆتی یەکلایی دەکاتەوە

وەرزش

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 108

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا، هەڵوێستی ئیدارەی یانەی ڕیال مەدریدی ئاشکرا کرد سەبارەت بە داهاتووی کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری تیپەکە.

مێرینگێ دوو دۆڕانی لەسەریەک بەرامبەر بەرشەلۆنە و میلان، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بە ئەنجامی 4-0 و 3-1 لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز هیچ نیازێکییان نییە لەم ماوەیەی ئێستادا ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لە پۆستەکەی دووربخەنەوە.

ئیدارەی پێرێز پێیان وایە ئەنچیلۆتی پیاوی گونجاوە بۆ ئەم قۆناغە سەختە، هەروەها دەتوانێت شتەکان بخاتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاست.

بەڵام ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوی ڕائول گۆنزالێز کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا پۆستی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید کاستیلا بەجێبهێڵێت، لەناو دیوارەکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەستیکردووە بە دەنگدانەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت شوێنی ئەنچیلۆتی بگرێتەوە ئەگەر شتەکان باشتر نەبن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن