سوپای رووسیا هێرشێكی فراوان دەكاتە سەر ئۆكراینا

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 137

راچڵەكین -

سوپای رووسیا هێرشێكی فراوان دەكاتە سەر ئۆكرایناو دوو شارۆچكەی دیكەی ئەو وڵاتە لە هەرێمی دۆنێتسك كۆنترۆڵ دەكات.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا نوێترین زانیاریی لەبارەی پێشڕەوییەكانی سوپای وڵاتەكەی لەشەڕی دژ بە هێزەكانی ئۆكراینا بڵاوكردەوەو رایگەیاند، هێزەكانیان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پێشڕەویی بەرچاویان لە بەرەی دۆنێتسك كردووەو دوو شارۆچكەیان لەدەست هێزەكانی ئۆكرانیا دەرهێنا. 

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەمیانی شەڕو پێكدادانەكانی 24 كاتژمێری رابردوودا سەدان سەربازی ئۆكراینی كوژراون و زیانێكی گەورەش بە چەك و جبەخانەكانیان گەیشتووە.

لەماوەی مانگێكدا سوپای رووسیا دەیان شارۆژكەو گوندو ناوچەی نیشتەجێبوونی لەسنووری كۆماری دۆنێتسك كۆنترۆڵكردووەو پلانیشیان هەیە تا كۆتایی ئەمساڵ، تەواوی خاكی ئەو كۆمارە كۆنترۆڵ بكەن، كە تائێستا بەشێكی لەژێر دەسەڵاتی ئۆكراینادا ماوەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن