قەدەغە لەسەر هاوردەكردنی تەماتە هەڵدەگیرێت

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 150

راچڵەكین -

وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاریدا هاوردەكردنی تەماتە بۆ ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوەو دانانی باجیش لەسەر ئەو بەرهەمە هەڵبگیرێت.
 
لە نوسراوێكدا كە بەواژۆی د. دارا رەشید، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ كراوە، تێیدا هاتووە "دوای بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی تەماتە لە گشت سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان، بۆمان دەركەوت كە ئەم بەرهەمە لە بازاڕەكانی هەرێم زۆر كەمبۆتەوە و نرخی بەرزبووەتەوە، بۆیە بڕیارمان دا بە هەڵگرتنی باج و قەدەغە لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە لە دەرەوەی وڵات.

پێشتر وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاریدابوو لەپَێناو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی وڵات قەدەغە بكرێت، بەو هۆیەشەوە نرخی تەماتە لە بازاڕەكانی هەرێم بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن