سوودانی داوایەك ئاڕاستەی ترەمپ دەكات

عێراق

06/11/2024     ژمارەی بینراو 307

راچڵەكین - 

سەرۆكوەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەكات بەبۆنەی سەركەوتنی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و داواشی لێدەكات پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات پتەوتر بكرێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتر و بەرژەوەندییە ھاوبەشەكان.

محەمەد شیاع سوودانی، لە پەیامێكدا كە لەسەكۆی (X) بڵاویكردەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ و جێگرەكەی كرد، بە بۆنەی سەركەوتنی لە ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

لە پەیامەكەدا ھاتووە: "پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ھەڵبژێردراو و جێگرەكەی جەیمس دەیڤد ڤانس و گەلی ئەمریكا دەكەین، بەبۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە".

سوودانی ڕاشیگەیاندووە" جەخت لەسەر پابەندبوونی عێراق دەكەینەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان، ئەوەش لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتر و بەرژەوەندییە ھاوبەشەكان".

سەرۆكوەزیرانی عێراق ھیواشی خواستووە ئەم قۆناغە نوێیە ببێتە سەرەتای قوڵكردنەوەی ھاریكاریی نێوان عێراق و ئەمریكا لە بوارە جیاجیاكاندا، بەشێوەیەك ببێتە مایەی بەدیھێنانی گەشەپێدان بۆ ھەردوو وڵات".

دوای كۆتایی ھاتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە دوێنێ سێشەممە بەڕێوەچوو، دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان سەركەوتنی بەسەر كامالا هاریس كاندیدی دیموكراتەكان هێناو بە سەرۆكی ئەو وڵاتە ھەڵبژێردرا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن