ئەگەر ترەمپ براوەی هەڵبژاردن بێت نرخی زێڕ چی لێبەسەردێت

ئابوری

19 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 460

ڕاچڵەکین-

 

ئەمڕۆ چوارشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ نزیکەی 10 دۆلار دابەزی و هەر ئۆنسەیەکی بە 2736 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێ .

هۆکاری دابەزینی زێڕ پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە ،بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ وا دەکات نرخی زێڕ دابەزێت بە پێی وتەی شرۆڤەکار کایل رۆدا-ی سەر بە کۆمپانیای ڕاوێژکاری کاپیتاڵ زێڕ بەشێکە لە سیاسەتی بازرگانی دۆناڵد ترەمپ، هەروەها بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروست دەکات .

بازرگانانی زێڕ چاوەڕوانی کۆبونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەکەن کە بڕیار لەسەر سوودی بانکی دەدات، دابەزاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا بەڕێژەیەک دەبێت کە زیاتر بێت لە ئاستی چاوەڕوانیی بازاڕەکان، ئەمەش دەبێتە هۆکار بۆ پاشەکشەی بەهای دۆلار و نرخی زێڕ بەرزدەکاتەوە.
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن