هەولێر.. ئەو دوو تۆمەتبارەی دزییان لە هاووڵاتیان كردبوو دەستگیركران

کوردستان

05/11/2024     ژمارەی بینراو 138

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارەی راگەیاند كە لە شوێنی راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ، پارەیان لە خەڵك دزیبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراوەتەوە، هێزەكانی پۆلیس دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كە لە شوێنی مامەڵەكردنی هاووڵاتیان و ڕاییكردنی مامەڵەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، فێڵ و دزییان لە خەڵك كردبوو و پارەیان لێ بردبوون.

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردووە، تیمەكانیان لە ماوەی كەمتر لە كاتژمێرێك، بە بڕیاری دادوەری لێكۆینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، هەردوو تۆمەتبارەكەیان دەستگیر كرد، كە پێشینەی تاوانیان هەیەو لەمیانی لێكۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوەو كە شەش سكاڵایان لەسەر تۆماركراو. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن