ڕاچڵەکین-
دوای تەواو بوونی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پێوەری زیرەک کارەبای بیست و چوار کاتژمێری دابین دەکرێت لە ناو شاری سلێمانی دا
ئەندازیار ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوبەری کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: لەگەڵ لیژنەی ئەنجومەنی وەزیران چەند جارێک کۆبونەتەوە و چەند پێشنیازێکمان پێشکەشکردوە بۆ ئەوەی پرۆژەکە سەرکەوتوو بێت کە سەرەتا نرخ دیاری بکرێت ، دواتر میکانیزمی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە دابنرێت وە ئێمە ئێستا خەریکی توێژینەوەی لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە و کەی و لە کوێ دەستمان پێکرد بڵاوی دەکەینەوە.
دوای تەواوبونی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پێوەری زیرەک ئێستا بۆ قۆناغی دووەمی پرۆژەکە لیژنەیەکیان تایبەتمان دروست کردوە بە شێوەیەک گەڕەک بەگەڕەک بکرێت و هەموو هاوبەشەکان پێوەری زیرەکیان بۆ ببەسترێت پاشان کارەباکەی بکرێت بە بەردەوام و نرخی کارەباکەش ڕێکدەخرێتەوە بەشێوەیەک کە بارگرانی دروست نەکات .
ئاماژەی بەوەش کرد ئەگەر بێت و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاتر بکرێت ئەو کاتە ئێمەش ئەو بڕە زیاتر دەکەین .
بۆ وەرزی زستانیش لە هەوڵداین و دیراسەی بارودۆخەکە دەکەین لەگەڵ پارێزگار و قایمقامی سلێمانی بۆ ئەوەی بزانین بەکارەبای نیشتیمانی و مۆلیدەکانەوە دەتوانین بیست و چوار کاتژمێر دابین بکەین و زۆر لەسەر هاوڵاتیان ناکەوێت .