ئەمڕۆ چل و حەوتەمین سەرۆکی ئەمریکا هەڵدەبژێردرێت

جیهان

05/11/2024     ژمارەی بینراو 123

ڕاچڵەکین-

ئەمڕۆ چل و حەوتەمین سەرۆکی ئەمریکا هەڵدەبژێردرێت 

خولی شەستەمین سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت ، نزیکەی 240  ملیۆن ئەمریکی مافی دەنگدانیان هەیە کە زیاتر لە 94 هەزار ناوەندی دەنگدانیان بۆ دابینکراوە لە کۆی 50 ویلایەتی ئەمریکا جگە لە ناوچەی کۆڵۆمبیا .

ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 3 ی پاشنیوەڕۆ بەکاتی کوردوستان هەڵبژاردنی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و ئەمریکیەکان سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە دیاری دەکەن، شێوازی دەنگدان بە جۆرێکە دەتوانرێت لە ڕێگەی چەند جۆرێکەوە دەنگ بدرێت لە  ڕێگەی دەنگدانی پێشوەختە یاخود بە پۆست یاخود ئامادەنەبوو یاخود دەنگدانی کەسی .

بۆ ئەمساڵ دەنگدانی پێشوەختە ئاستێکی بەرزی تۆمار کردوە بە جۆرێک بەبەراورد بە ساڵی 2020 بەرزتر بۆتەوە ، زیاتر لە ٨١ ملیۆن کەس لە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختە دەنگیان داوە، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆماریەکان گومانی ساختەکردنی هەبووە  بەجۆڕێک بڕیاری جێگیرکردنی 100 هەزار پارێزەر و خۆبەخش بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە بنکەکانی دەنگدان دا . 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن