راچڵەکین-
وەزارەتی بەرگری سوریا بڵاویکردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ
دووشەممە، سوپای ئیسرائیل لە رێگەی مووشەکەوە ژمارەیەک شوێنی نیشتەجێبوونی لە
باشووری دیمەشق کردە ئامانج.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاویکردەوە: ئیسرائیل
هێرشیکردووەتە سەر ناوچەی (سەیدە زەینەب) و مەزارگەی ناوبراو لەو ناوچەیەدا هەیە
کە گرنگییەکی زۆری بۆ شیعە مەزهەبەکان هەیە.
جێی ئاماژەیە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی
قەبارەی زیانەکانی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیلەوە بڵاونەکراوەتەوە.