ڕافینیا ڕیکۆردەکانی پێشووی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەشکێنێت

وەرزش

04/11/2024     ژمارەی بینراو 71

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕافینیای بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، لەگەڵ هانسی فلیکی ڕاهێنەرەکەی بەردەوامە لە درەوشاوەیی و وەرزێکی مێژووی دەنوسێتەوە.

ڕافینها لەم وەرزەدا بووەتە سەرکردەی هێڵی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، بە لەبەرچاوگرتنی بەشداریکردنی لە گۆڵکردن لە هەموو یارییەکدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان.

ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕافینیا ئامارەکانی پێشووی لەگەڵ بەرشەلۆنە تەنها لە چارەکێکی وەرزدا دەشکێنێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕافینیا لەم وەرزەدا تا ئێستا 11 گۆڵی تۆمارکردووە و لە ماوەی “1248 خولەک”دا تەنها لە 15 یاریدا هاوکاری 9 گۆڵی دیکەی کردووە، لەکاتێکدا وەرزی ڕابردوو لە 1951 خولەکدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە، لە وەرزی 2022-2023شدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە لە ماوەی 2899 خولەکدا.

لە ماوەی 12 یاری خولی ئیسپانیا، ڕافینیا توانی لە 8 یاریدا گۆڵ تۆمار بکات، یان ئەسیست بکات، یان هەردووکی پێکەوە بکات.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن