ئەنجامی وەرگیرانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێم راگەیەندرا

کوردستان

03/11/2024     ژمارەی بینراو 1007

راچڵەکین-

 ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیەندرا

 

ئەمڕۆ (یەکشەممە، 3-11-2024) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024 - 2025 راگەیاندرا

  

لێرەوە بزانە لەکوێ وەرگیراویت

 

د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەمڕۆ ئاشکرای کرد "ئەوانەی داواکارییان پێشکێش کردووە لە زانکۆلاین، 96٪ـیان وەرگیراون، ئەو 4٪ـی ماون بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە وەرنەگیراون، دڵنیای تەواویان دەدەینێ ئەوانیش وەردەگیرێن."

هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، وەرگیراوان دەبێت راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیانەوە بکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن