راچڵەكین -
سەرۆكوەزیرانی عیراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە توركیاو بڕیارە لە ئەنكەرە لەگەڵ سەرۆككۆماری ئەو وڵاتەدا كۆببێتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سوودانی، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سوودانی لە سەردانەكەیدا بۆ ئەنكەرە، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا كۆدەبێتەوە.