بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان گۆڕانكاریی بەسەردا دێت

کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 749

راچڵەكین -

لە سبەینێوە بەرنامی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان لە سلێمانی گۆڕانكاریی بەسەردا دێت و لە 1ی شەو تا كاتژمێر 6:30ی بەیانی كارەبا بە هاووڵاتیان نادرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە سەبنێوە هەینی، بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان دەگۆڕدرێت و كەمدەكرێتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:-

رۆژانە لەكاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ تا ١ی شەو  كاردەكەن.

١ی شەو دەكۆژێتەوە تا ٦:٣٠ ی بەیانی

٦:٣٠ ی بەیانی تا ٨:٠٠ی كاردەكەن

٨:٠٠ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ كارناكەن

رۆژانی هەینی بەیانی كارناكەن، لەبری بەیانی كاتژمێر ١١:٠٠ كاردەكەن.

بەرنامەكەش لە ئەمشەوە جێبەجێ دەكرێت

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن