ڕاچڵەکین سپۆرت -
تۆڕی “ریلیڤۆ” بڵاویکردەوە، لەناو بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانیدا، بە تەواوی قەناعەتیان هەیە کە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هۆکارێکە بۆ ئەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر نەبێت بە باشترین یاریزانی جیهان و خەڵاتی بالۆن دۆر بباتەوە.
دوێنێ دووشەممە ڕۆدری یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئیسپانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا و پێش ڤینیسیۆس جونیۆر کەوت.
ئیدارەی ڕیال مەدرید دوای ئەوەی زانی کە ڤینیسیۆس خەڵاتەکە بەدەست ناهێنێت، بڕیاریدا گەشت بۆ پاریسی پایتەختی فەرەنسا نەکات بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی تۆپی ئاڵتونی.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لەناو ڕیال مەدرید پەیامێکی ڕوونیان هەیە، ئەویش ئەوەیە کە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە پشتی ڤینیسیۆسەوە وەستابوو کە تاجی تۆپی ئاڵتونی لەسەر دانەنرێت.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە شاندی ڕیال مەدرید گەشتیان نەکردووە، چونکە وایانزانیوە تۆپی زێڕین کە لەلایەن یوفا پێشکەشی دەکرێت ڕێز لە یانەکە ناگرێت، بۆیە مەحاڵ دەبێت بۆ ئەوان ئامادەی مەراسیمەکە بن.