وەزیری دەرەوەی ئێران داوایەک ئاڕاستەی هاوتا بەڕیتانییەکەی دەکات

جیهان

28/10/2024     ژمارەی بینراو 198

راچڵەکین- 

ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە: دیڤید لێمی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدا و دواین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە پەیوەندییەکەدا وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جەختیکردەوە لەسەر پێویستی دانبەخۆدا گرتن لەلایەن هەمووانەوە، بە مەبەستی گەیشتن بە ئەنجامەکانی ئەو هەوڵانەی بۆ کەمکردنەوەی گژییەکان لە ئارادان.

باسی لەوەشکرد: هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە هاوتا بەڕیتانییەکەی کرد پشتیوانییە سەربازی و سیاسییەکانیان بۆ ئیسرائیل رابگرن و هەنگاوی خێرا لە رێگەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بنرێت بۆ ئیدانە کردنی هێرشەکانی ئیسرائیل.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن