فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ وانەبێژانی خوێندنی باڵا دەردەچێت

کوردستان

28/10/2024     ژمارەی بینراو 140

راچڵەکین- 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد: بڕیاردرا بە راسپاردنی زانکۆکان بۆ دەرکردنی فەرمانی زانکۆیی دەستبەکاربوون بۆ وانەبێژانی دامەزراو.

دەقی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا:

لە گشتاندنێکد بە ئیمزاى (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کە ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تیایدا هاتوە دوا بەدواى فەرمانى وەزاریمان ژمارە (٢٣٦٧) لە ڕێکەوتى (٦/ ١٠/ ٢٠٢٤) سەبارەت بە دامەزراندنى مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتمان بە شێوەى گرێبەست، بڕیاردرا بە: (ڕاسپاردنى زانکۆکان، بەدەرکردنى فەرمانى زانکۆیى دەست بەکاربون بۆ وانەبێژانى دامەزراو بەشێوەى گرێبەست لەسەر میلاکى زانکۆکانتان لە ڕێکەوتى (٢٨/ ١٠/ ٢٠٢٤).

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن