ئیسماعیل خەیات- هونەرمەندی شێوەكاری كورد
راچڵەكین-
هونەرمەندی شێوەكار (ئیسماعیل خەیات) دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەئێستادا لەژێر چاودێری تەندروستیدایە.
دوای ئەوەی هونەرمەند ئیسماعیل خەیات لەماڵەكەی خۆیی دەكەوێت و سەری گورزێكی كاریگەری پێدەگات، شەوی رابردوو نەشتەرگەریەكی قورسی بۆ ئەنجامدراو لەئێستادا لەژێر چاودێریدایە.
خاتوو گەزیرە عومەر، هاوسەری ئیسماعیل خەیات، ئەمڕۆ سێشەممە 11-2-2020 لەلێدوانێكی تایبەت بەراچڵەكین رایگەیاند: هونەرمەند ئیسماعیل خەیات لەكاتی كەوتنەكەیدا سەری بەر یەكێك لەو بەردانە دەكەوێت كەلەماڵەكەیدا بوون و پێشتر رەنگی كردووە بۆ ئەوەی بەشداری پێشانگایەكی پێبكات لەشاری بەغدا.
وتیشی:" بەهۆی بەهێزی بەركەوتنەكە، سەری هونەرمەند ئیسمایل خەیات زەبری توندی بەركەوتووەو تووشی خوێنبەربوونی ناوەوە بووە، هەربۆیە بەناچاری شەوی رابردوو پزیشكان لەنەخۆشخانەی فاروق نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامداوەو ئێستا لەژێر چاودێری تەندروستیدایە."