راچڵەکین-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی
بەوەکرد: بە توندرین شێوە ئیدانەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر خاکەکەمان
دەکەین و ئێمە بەرگریکردن لە خاکەکەمان بە مافی خۆمان دەزانین.
باسی لەوەشکرد: پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە لە
ئەستۆی هەموو وڵاتانی ناوچەکەدایە و هەڵوێستی ئەو وڵاتانەش بەرز دەنرخێنین کە
نیگەرانییان لەم هەنگاوە دەستدرێژیکارانەی ئیسرائیل دەربڕیوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی
ئاسمانی بۆ سەر خاکی ئێران ئەنجامدا و بەوهۆیەشەوە دوو سەربازی سوپای ئەو وڵاتە کوژران.