ئێران کوژرانی دوو سەربازی لە هێرشەکانی ئیسرائیل راگەیاند

جیهان

26/10/2024     ژمارەی بینراو 181

راچڵەکین-

سوپای ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لەکاتی رووبەڕوبوونەوەی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی وڵاتەکەمان، دوو سەربازمان کوژران.

شایەنی باسە، پێشتر بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا داوای لە ئێران کردبوو وەڵامی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل نەدەنەوە، چونکە ئەوان رووبەڕوویان دەبنەوە و باجەکەی قورس دەبێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشیکردە سەر ئێران و سەرەتا میدیا ئێرانییەکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە هێرشەکان هیچ زیانێکی بەرچاوی نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن