واتسئاپ ئەم دوو تایبەتمەندییە زیاد دەکات

هەمەڕەنگ

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1221

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

واتسئاپ زیادکردنی دوو تایبەتمەندیی نوێی بۆ بەرنامەکەیان راگەیاند و بەمزووانەش بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستدەبێت.

لە راگەیەندراوێکیاندا، واتسئاپ رایگەیاند تایبەتمەندیی زیادکردنی ناوێکی نوێ لە واتسئاپ بۆ سەرجەم ئامێرەکانی وەک ویندۆ و وێب و مۆبایل کارادەکات.



بەنمونە بەکارهێنەرێک ئەگەر ئامێری مۆبایلەکەی کردبێ بەسەرەکیی ئەوا ناتوانێت لەسەر کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی تابلێت ژمارە تەلەفۆنی نوێ بۆ لیستی واتسئاپەکەی زیادبکات، بۆ لەمەوبەدوا رێگە بەبەکارهێنەر دەدات لەسەر هەرئامێرێک خۆی مەبەستی بێ دەتوانێت ژمارەی نوێ زیادبکات.

هەروەها تایبەتمەندیی دووەمیش بریتییە لە دانای یوزەرنەیم، واتە لەئێستادا بەکارهێنەرێکی واتسئاپ بیەوێت نامە بۆ کەسێکی دیکە بنێرێ دەبێت لە رێگەی ژمارە مۆبایلەوە بێت بەڵام لەرێگەی ئەو تایبەتمەندییەوە دەتوانێت ناوەکەی بەکاربهێنێت.

لەکۆتایدا واتسئاپ دەڵێت دوو تایبەمەندییەکە لەژێر تاقیکردنەوەدان و بەمزووانە بۆ هەمووان بەردەستدەبن.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن