تەقینەوەیەكی گەورە لە توركیا روویدا.. كوژراوو بریندار هەیە

جیهان

23/10/2024     ژمارەی بینراو 447

راچڵەكین -

لەئەنجامی تەقینەوەیەكی گەورە لەناوچەی پیشەسازی سەربازی لە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا، چەندین كەس كوژران و بریندار بوون، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت، تەقینەوەكە لەئەنجامی هێرشێكی تیرۆریستی بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، تەقینەوەیەكی بەهێز لەبەردەم دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی توركیا لەشاری ئەنكەرەی پایتەخت روویداو بەدوای تەقینەوەكەش دەنگی تەقەیەكی زۆر بیسترا.

وەزیری ناوخۆی توركیا لەبارەی تەقینەوەكە، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ناوچەی پیشەسازی سەربازیی توركیا دووچاری هێرشێكی چەكدارى بووەتەوەو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش، 3 كەس كوژران و 14 كەسی دیكەش بریندار بوون.

 

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوكراونەتەوە، دوو چەكدار بە ئۆتۆمبێلێكەوە دەچنە نزیك دەروازەی دامەزراوەكەو لەگەڵ دادەبەزینیان لە ئۆتۆمبێلەكە دەست بە تەقەكردن دەكەن و هێرشەكەنە سەر دامەزراوەكە، دواتر تەقینەوەیەكی بەهێز روودەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن